Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:09

پردێكی پەڕینەوە لەبەردەم بەشی ناوخۆی شەهید شەوكەت شێخ یەزدین دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ چوارشەممە لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆ و به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بە گوژمەی زیاتر لە 384 ملیار دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین دانرا .

لەڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكەدا، پارێزگاری هەولێر له‌ گوته‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دروستكردنی ئه‌م پرده‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی توێژی قوتابییانه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراو‌ له‌م شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌دا كه‌ لۆدێكی زۆری له‌سه‌ره ‌و شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ و ستراتیژی هاتوچۆكردنه.

پارێزگاری هەولێر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێری كرد كه‌ به ‌په‌رۆشه‌وه‌ گرینگیان به‌ پرسی رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و ئه‌وله‌وییه‌تدان به‌ سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان ده‌دات.

ئومێد خۆشناو جەختیشی كردەوە كە‌ سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ .

جێی باسە پڕۆژەی دروستكردنی پردە پەڕینەوەكەی بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین ‌لەلایەن کۆمپانیای شلۆڤە لە ماوەی 180 ڕۆژ جێبه‌جێ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.