میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئەمه‌ریکا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا مانگی4ی ساڵی داهاتوو راگرتووه، ئه‌وه‌ش به هۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له 19ی ئه‌م مانگه‌ش، هێڵی ئاسمانی لوفتانزای ئەڵمانی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ تەلئەبیب و تاران و بەیروت و عەممان و چه‌ند وڵاتیكی تر ڕاگرت.
لە 20ی مانگی ته‌مموزی ڕابردوو، تا ئێستا 20 کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، گەشتەکانیان بۆ تەلئەبیب ڕاگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.