ئێران ڕایده‌گه‌ێنێت، ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌مان بۆ ئیسڕائیل دوا بكه‌وێت و كاتی هێرشه‌كانمان دیاری ناكه‌ین.
میدیا فەرمییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر زاری عەلی محەمەد نائینی گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه و گوتی، ڕەنگە ماوەی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل درێژه بكێشێت، به‌ڵام هه‌ر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و تۆڵه‌ی هه‌نییه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ناو خاكه‌كه‌ماندا كوژرا.
گوتیشی ئیسڕائیل ده‌بێت چاوه‌ڕێی قورسترین وه‌ڵام بێت. پێشتریش نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگه‌یاندبوو، ئێمە مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆمان هەیە، ئەمەش بابەتێکە کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئاگربەستی غەززەوە نییە، ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه وەڵامدانەوە لە کاتی خۆیدا دەبێت و بە شێوەیەک جێبەجێ دەکرێت کە زیان به ئاگربه‌ست نه‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، ئیسڕائیل دەبێت لە حاڵەتێکی ناسەقامگیردا بمێنێتەوە، وەڵامی ئەمجارەی تاران جیاوازتر لە جاری پێشوو دەبێت و وەڵامێکی بەپەلە نابێت و به ئه‌زمون كار ده‌كه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، ئێران بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زیاتر له 300 هاژه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاڕاسته‌ی خاكی ئیسڕائیل كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.