سبەی چوارشەممە بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە بەهۆی نۆژەنكردنەوە دادەخرێت و داوا لە شوفێران دەكرێت رێگای هەنارە بۆ جێگرەوە بەكاربهێنن.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایدەگەیەنێت "سبەی چوارشەممە کاتژمێر 7 بەیانی بەشێكی ڕێگای هەولێر - کۆیە کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
راشدەگەیەنێت "كاری نۆژەنكردنەوەكە لە هەورازەنەفتە تا دەربەندی گۆمەسپان ئەنجام دەدرێت و بەهۆیەوە ڕێگاکە دادەخرێت.
هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ئەوانەی مەبەستیانە لەو ڕێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن، ڕێگای هەنارە وەک ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.