سەرۆكکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە پێویستە شەڕ لە کەرتی غەززە بوەستێندرێت و ھۆشداری دا لە مەترسی فراوانکردنی ململانێیەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی، بە شێوەیەک کە پێبشبینی دەرئەنجامەکانی ناکرێت.
سەرۆکایەتی کۆماری میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولفەتاح سیسی لە شاری عەلەمین باکووری ڕۆژئاوای میسر پێشوازی کردووە لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ھەوڵە ھاوبەشەکانی میسر، ئەمریکا و قەتەر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆکانی ھەفتەی ڕابردوو لە دۆحە و گفتوگۆکانی ئێستا لە قاھیرە لەبارەی ئاگربەست لە غەززە، ئاڵوگۆڕکراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل خستووەتەڕوو و دووپاتی کردووەتەوە: "ئەمریکا باپەندە بە ھەوڵەکانی بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە".
کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بھێندرێت بە شەڕی ئێستا، پەنا بۆ دەنگی عەقڵ و ژیری ببرێت و پشت بە زمانی ئاشتی و دیپلۆماسی ببەسترێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری میسر بە پێویستی زانیوە کە شەڕ لە کەرتی غەززە بوەستێندرێت و ڕایگەیاندووە: " کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بھێندرێت بە شەڕی ئێستا، ھەروەھا پەنا بۆ دەنگی عەقڵ و ژیریی ببرێت و پشت بە زمانی ئاشتی و دیپلۆماسی ببەسترێت".
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، عەبدولفەتاح سیسی ھەروەھا ڕایگەیاند ھۆشداری داوە لە مەترسی فراوانکردنی ململانێیەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی، بە شێوەیەک کە پێبشبینی دەرئەنجامەکانی ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.