پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی فه‌خریی یانه‌كه‌مان، كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 21 ی ئاب له یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ حه‌ریری مه‌ڕاسیمی ماته‌مینی بۆ یاریزانی پێشوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر خوالێخۆشبوو فه‌یزوڵڵا عوسمان ناسراو به (فه‌یزۆ)، ساز ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی پیرۆزی فه‌یزوڵڵا عوسمان لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەهێندرێتەوە پایتەخت.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سه‌رجه‌م وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستان و راگه‌یاندنكاران و خزم و هاوڕێ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو بانگێشت كراون بۆ ئه‌م مەڕاسیمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.