ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/20، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەيهوه لە عێراق، پێشوازی لە محەمەد فەزڵ ئەلباری، باڵێۆزی بەنگلادیش لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، سەرۆکی دیوان، سوپاس و پێزانینی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی ئەلباری کرد کە لە ماوەی کارکردنيدا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا گێڕاوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز محەمەد فەزڵ ئەلباری، وێڕای دهربڕينى خۆشحاڵی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای بەردەوامی و فراوانبوونیانی خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.