Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:23

بایدن: تره‌مپ دیكتاتۆره‌ و ده‌بێت هاریس سه‌ركه‌وێت

کوردستان TV
100%


 
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت تره‌مپ دیكتاتۆره‌ و ده‌بیت هاریس سه‌ركه‌وێت. جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا، لە کۆنفرانسێکی پارتی دیموكراته‌كاندا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو، ئەمه‌ریکای كرده‌ وڵاتێكی شكستخواردوو، داواشی له‌ خه‌ڵك كرد كامالا هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هه‌ڵبژێرن، چونكه‌ ئێمه‌ دیموكراسیمان پاراستووه‌ و ده‌بێت به‌رده‌وام بین.

 بایدن گوتیشی پێویستە بۆ دەیان ساڵی داهاتوو پێداگری لەسەر پاراستنی ئەمه‌ریکا و جیهان بکەین، هه‌روه‌ها پێویستە دژی توندڕەوی بوەستین و گرنگی بە پاراستنی وڵاتەکەمان و یەکڕیزیمان بدەین. 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو گوتی، من و هاریس سنووری وڵاتەکەمان دەپارێزین و باوەڕمان بە پاراستنی ئازادی ئێوە هه‌یه‌، کامالا سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا دەبێت و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافی کرێکاران و كۆچبه‌ران.

 بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، من وه‌ك ئه‌ندامێكی گه‌نجی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستم پێكرد و به‌رگریم له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كرد، من بووم به‌ سه‌رۆك و كامالا هاریسم وه‌ك جێگری خۆم هه‌ڵبژارد، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین پاشه‌كه‌وتمان بۆ ئابووری كرد و توانیمان تاوان بۆ نزمترین ئاست له‌ ماوه‌ی په‌نجا ساڵدا كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

له‌كۆتایدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڕایگه‌یاند، تره‌مپ ئاشكرایكردووه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ڕێگه‌ نادات ده‌سه‌ڵات به‌ ئاشتی ڕاده‌ست بكرێت و ڕه‌نگه‌ خوێن بڕژێت. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.