Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:21

زیره‌كی ده‌ستكرد ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئێران داده‌خات

کوردستان TV
100%

زیره‌كی ده‌ستكرد ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئیرانی داخست. دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئێرانیان بە هۆکاری ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە زانی کە بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکای کردە ئامانج له‌ ده‌ی مانگی ئاب.

 نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، ئێمه‌ لەم خولەی هەڵبژاردندا چالاکیی و شەڕانگێزی زیاترمان لە لایەن ئێرانەوە بینیوە، ئه‌مه‌ش واده‌ریده‌خات ئامانجیان تێکدانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه‌.

 کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، به‌شێك له‌ پێگه‌كانی بەکارهێنەرانی ئێرانی داخست کە ڕۆبۆتی سیستمی گی پی تی بەکار هێناوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و چەند پرسێکی دیکە هه‌بێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌ زیره‌كی ده‌ستكرد كار ده‌كات، به‌كارهێنراوه‌ بۆ  لێدوان لەسەر کاندیدی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و شەڕی غەززە، چه‌ند بابه‌تێكی تر كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌. 
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.