بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە، بۆ ماوەی 10 رۆژ شەقامی سەرەكی گەڕەكێكی شاری هەولێر دادەخرێت، شوفێرانیش دەتوانن رێگەی بەدیل بەكاربهێنن.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییان بڵاوی كردەوە: شەقامی دووسایدی فەرمانبەران - بنەسڵاوە لە نزیک سوپەرمارکێتی حلال مارکێت کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت و بەهۆی کارکردنەوە ڕێگاکە دادەخرێت.
بڵاویشی كردەوە: کارکردن لە شەقامەکە بە فەرمی دووسبەی چوارشەممە 20ی مانگ دەست پێ دەکات و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
هەروەها بڵاوی كردەوە: بەهۆی داخستنی رێگاكە، شوفێران دەتوانن شەقامی دووسایدی باداوە بەکار بهێنن وەک ڕێگای جێگرەوە .
هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ئارام بگرن تا کاری قیرتاوکردنەکە تەواو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.