وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیسڕائیله و رایده‌گه‌ینێت، رێگری له هەر هێرشێک ده‌كه‌ین بكرێته سه‌ر ئیسڕائیل.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به سه‌ردانیك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له ئیسڕائیله و له‌گه‌ڵ ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل له ته‌لئه‌بیب كۆبووه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆسه‌ر ئیسڕائیل له تۆڵه‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه رایگه‌یاند، هەوڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە بۆ بڵاوەپێکردنی هێز و ڕێگری‌کردن لە هەر هێرشێک بۆسەر ئیسڕائیل.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست رایگه‌یاند، ئامانجمان ڕزگارکردنی دیلەکانە، دەبێت هەمووان ڕازی بن بەو ڕێککەوتنەی پێشنیارکراوە و ڕەتی نەکەنەوە. كاتی ئەوەهاتووە ئاگربەست بكەین و رەنگە ئەمە دوا دەرفەت بێت بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن و ئازادكردنی دیلەكان.
ئه‌مه نۆیەم جارە وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا لەبارەی شەڕی غەززە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.