بە مەبەستی پێشخستنی رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکكەوت.
میدیا جیهانییهكان بڵاویانكردووهتهوه، لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی واشنتن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، بڕیارە ئهمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بگاتە ئیسرائیل.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە بلینکن لە ئیسرائیل لەگەڵ بنیامین نهتهنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکە کۆببێتەوە.
هاوكات بەرپرسانی ئەمهریکی ئاماژە بەوە دەکەن، گەشبینییەکی نوێ هەیە کە دەتوانرێت ڕێککەوتنەکە تەواو بکرێت، بەڵام هۆشداریش دەدەن کە هێشتا کارێکی زۆر ماوە.
لە دوای هێرشەکەی حەماسەوە لە حهوتی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوهوهو ههڵگیرسانی شهڕی نێوان ئیسرائیل و حهماس له كهرتی غهززه، ئهوه دەیەمین سەردانی بلینکنه بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیارە سەرەتا بە فڕۆکە بچێتە تەلئەڤیڤ و دواتریش لەگەڵ سهرۆكایهتی و بهرپرسانی باڵای ئیسرائیل کۆبێتەوە. ئهمهش له كاتێكدایه، دوای دوو رۆژ لە پێشکەشکردنی پێشنیارەکانی واشنتۆن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە، کە بەنێوەندگیری هەریەکە لە ئەمریکا و میسر و قەتەر لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، بڕیارە دوای سەردانەکەی بلینکن، گەڕێکی دیکەی دانیشتنەکان لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەستپێبکاتەوە. پێشتر له بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پشتیوانی خۆیان بۆ دانوستانەکانی ئاگربەستی بەردەوام دەربڕی و داوایان لە هەمو لایەنەکان کرد خۆیان لە هەر ( کردەوەیەکی پەرەسەندن ) بەدوربگرن.
لهلایهكی دیكهوه، دوێنێ نوسینگەی نەتانیاهۆوە بەیاننامەیەکی بڵاوكردبووهو تیایدا ئاماژهی بهوه كردبوو، تیمی دانوستانکاری ئیسرائیل گەشبینیی خۆیان سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن دەربڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.