ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-8-2024 به چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كاران، به‌بۆنه‌ی 16 ئابی ساڵیادی له دایكبوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و 78 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیشانگایه‌كی تایبه‌تی هێڵكاری بۆ شێوه‌كار به‌شدار قادر به ناونیشانی (سه‌رۆك) له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
پیشانگاكه ژماره‌یه‌ك تابلۆی هێڵكاری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له خۆ گرتبوو و تێیدا گوزارشتی له خه‌بات و به‌رخوودانی ژیانی سیاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له قۆناغه‌كانی رابردوو و ئێستا له بره‌ودان و به‌رگریكردن له پرسی كورد وكوردستان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها تابلۆكان هه‌ڵقوڵاوی پێگه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریكردن له مافه‌كانی میلله‌تی كورد.
هه‌ولێر.. له ساڵیادی له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری به‌ناونیشانی سه‌رۆك كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.