Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:29

بایدن: گەشبینم بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند کە گەشبینە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەوانان لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، گوتی: "لەگەڵ ئەوەی هێشتا، لایەنەکان نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن، بەڵام من لەوبارەیەوە گەشبینم، چەند پرسێکی دیکەش ھەن کە پێویستە یەکلایی بکرێنەوە، بۆ ئەوەش دەرفەتمان هەیە.

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی وادەی دەست پێکردنی ئاگربەست لە غەززە، گوتی: ھێشتا ئەوە ماوە ببینین.

ڕاشیگەیاند: نابێت ھیچ لایەنێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە تێک بدات.

گوتیشی: وەزیری دەرەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەک دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی بەھێزم بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و بەردەوامیدان بە ھەولەکانمان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەوانەی تەل ئەبیب دەکەم.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 17ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، ئەنتۆنی بلینکن بە ئامانجی بەردەوامیدان بە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، سەردانی ئیسرئیل دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.