Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:43

لە هەولێر كۆمەڵگەیەكی حكوومی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەكرێتەوە.. هەموو منداڵان وەردەگیرێن

کوردستان TV
100%

لە شاری هەولێر كۆمەڵەگەیەكی حكوومی لە باخچەی منداڵان تا پۆلی 12ی ئامادەیی دەكرێتەوە و تێیدا خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، هەموو منداڵێك وەردەگیرێت و دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە رایگەیاند: کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکوومی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی ) دەکرێتەوە، لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان تا پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی زانستی.

راشیگەیاند: هەر قوتابییەک یان بەخێوکارێکی قوتابییان دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ ئەو کۆمەڵگەیە وەربگرن، بەڵام بەگوێرەی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە.

یەکەم/ باخچەی منداڵان :پێکدێت لە دوو قۆناخ ( kg2,kg1 ).

-   بۆ kg1 بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 تەنها (50) منداڵ وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری و وەرگرتن بە تیروپشک دەبێت.

-  بۆ kg2 بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 تەنها (50) منداڵ وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار، تەواوکردنی پۆلی kg1 لە ساڵی پێشووتر و ئەنجامدانی تیروپشک.

*  منداڵانی باخچەی حکوومی و ناحکوومی مافی پڕکردنەوەی فۆڕمیان هەیە.

دووەم / قوتابیانی وەرگیراو لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 6ی بنەڕەتی .

-  بۆ پۆلی 1ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 تەنها ( 75 ) قوتابی وەردەگیرێت ئەویش لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و پاشان هەڵسەنگاندنی IQ تێست ئەنجامدەدرێت، مەرجە قوتابی قۆناخی باخچەی منداڵانی تەواوکردبێت.

-   بۆ پۆلی 2 و 3 و 4 و 5 و 6ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 بۆ هەر پۆلێک ( 75 ) قوتابی وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار بەم شێوەیەی خوارەوە :

*  بۆ قوتابییانی قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 کەمتر نەبێت لە 90٪ .

*  بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 کەمتر نەبێت لە 85٪ .

تێبینی / هەڵسەنگاندێک بۆ ئاستی زمانی ( ئینگلیزی ) ئەنجام دەدرێت .

سێیەم / وەرگرتن بۆ پۆلەکانی 7 و 8 و 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 تەنها (120) قوتابی بۆ هەر پۆلێک وەردەگیرێت .

*  بۆ قوتابییانی قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 کەمتر نەبێت لە 90٪ .

*  بۆ قوتابییانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 کەمتر نەبێت لە 85٪ .

پاش وردبینیکردنی فۆڕمەکانی پێشکەشکردن، ڕۆژێک دیاری دەکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنێکی زانستی بە زمانی ئینگلیزی (بیرکاری و زانست و ئینگلیزی) ئەنجامدەدرێت، قوتابی پێشکەشکار لەیەک ڕۆژ و لەیەک کاتدا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە وەک هەڵسەنگاندنی نیشتمانی پە پەڕەی سۆما دەبێت .

چوارەم / پێشکەشکردن بۆ پۆلەکانی 10 و 11 و 12ی ئامادەیی زانستی :

-  بۆ پۆلی 10ی ئامادەیی تەنها ( 120 ) قوتابی وەردەگیرێت .

-  بۆ پۆلی 11ی ئامادەیی تەنها ( 120 ) قوتابی وەردەگیرێت .

-  بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی تەنها ( 125 ) قوتابی وەردەگیرێت .

لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

*  بۆ قوتابییانی قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 کەمتر نەبێت لە 90٪ .

*  بۆ قوتابییانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە، پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 کەمتر نەبێت لە 85٪ .

تێبینی / بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی تەنها ئەو قوتابییانەی دەرچووی پۆلی 11ی ئامادەیین کە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 ن وەردەگیرێن.

پاش جیاکردنەوەی فۆڕمەکان هەڵسەنگاندنێک بە زمانی ئینگلیزی لە وانەکانی ( بیرکاری و کیمیا و فیزیا و بایلۆجی و ئینگلیزی ) ئەنجام دەدرێت، کە قوتابی لەیەک ڕۆژدا و لەیەک کاتدا هاوشێوەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بە پەڕەی سۆما ئەنجام دەدرێت .

تێبینی / بەرواری پێشکەشکردن لە ڕۆژی سێشەممە 13/8 دەست پێ دەکات، وە پێویستە فۆڕمەکان لە ڕۆژی سێشەممە 20/8 بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو ناوەندانەی فۆڕمیان لێ وەرگرتووە.

* فۆڕم وەرگرتن لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەبێت .

* قوتابخانەی مامۆستا سەمیر - ئەنالیندی کۆن / 100 مەتری / نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.