سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك بەهۆی كۆچی دوایی دكتۆر تاریق زیا ئێكینجی كەسایەتی نیشتمانپەروەری كورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی توركیا بڵاو كردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا دەڵێت "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا (دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی )م بیست".
دەشڵێت "پرسه و سهرهخۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كهسوكاری مامۆستا ئیکینجی دهكهم و هاوخهميانم".
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا راشیگەیاند "خواى مهزن گيانی دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە هەمووان ببەخشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.