Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:02

میدیایەكی عێراقی: رۆژی یەكشەممە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

کوردستان TV
100%

میدیایەكی عێراقی لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

سەرچاوەكە بۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) قسەی كردووە و گوتوویەتی: بڕیار بوو وەزارەتی دارایی رۆژی پێنجشەممە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی مامەڵەی بانكەكان پارەكە نەنێردرا.

جەختیشی كردەوە كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارەی تەواوی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران دەنێردرێت.

میدیا عێراقییەكە پێشتر بڵاوی كردبووەوە كە پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت كە نزیكەی تریلیۆنێك دینارە.

بڵاویشی كردبووەوە كە بڕیاردراوە مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بۆ ئەم مانگە دواناكەوێت و بەیەكەوە بنێردرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.