قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا 16ی ئاب و 78ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرۆك بارزانی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتی پیرۆز كرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان و تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی".
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی 16ی ئاب و 78ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە جەنابتان و هەموو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسییەکان و تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و هاندەر بێت بۆ یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە ئەم قۆناغەی ئێستای خەبات و سیاسەت و دەوڵەتداری لێمان دەخوازێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.