سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدای پایتەخت تەقە لە كارمەندێكی دیكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا، شەوی رابردووش ماتۆڕسكیلێك تەقەی لە كارمەندێكی دیكە كردبوو.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: ئەم ئێوارەیە لە گەڕەكی سەدری بەغدا تەقە لە كارمەندێكی ئاژانسی هەواڵگری رەسافە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كرا.
لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە و لە بەردەم ماڵەكەیدا تەقە لە كارمەندەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە و بە سەختی بریندار كراوە.
كارمەندەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و برینەكەشی سەختە.
شەوی رابردووش بەهەمانشێوە لەبەردەم ماڵەكەیدا لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە تەقە لە كارمەندێكی بنكەی پۆلیسی تارمییە لە باكوری بەغدا كرابوو و دەستبەجێ هاتبووە كوشتن.
لە ماوەی رابردوودا دیاردەی تەقەكردن لە شاری بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لەلایەن ماتۆڕسوارەكانەوە بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادیان كردبوو و بەهۆیەوە چەندان كارمەند و هاووڵاتی ئاسایی هاتوونەتە كوشتن و تا ئێستاش بەشێكی زۆری تاوانبارەكان نەدۆزراونەتەوە و دەستگیر نەكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.