ئەنجوومەنی پارێزگای زیقاڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی لەسەر پشووی دوو رۆژی هەفتەی داهاتوو دا بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكانی چەلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن.
پشووەكە بۆ هەفتەی داهاتووە و هەردوو رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێكەوتی 21 و 22ی ئاب دەگرێتەوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای زیقاڕ ئاماژەی بەوە دا كە پشووەكە بۆ ئەوەیە هاووڵاتییانی پارێزگاكەیان بتوانن بەشداری مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن بكەن.
ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن رۆژی 25ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت و جگە لە پشووی ئەو رۆژە، بەشێك لە پارێزگاكان رۆژانی دیكەشیان وەك پشوو بەبۆنەی رێوڕەسمەكە راگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.