ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر له 17 هەزار كۆچبه‌ری سووری له رێگه‌ی قاجاغهوه چوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
ئاژانسی فرۆنتێکس بۆ چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا، ئامارێكی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه، 17 هه‌زارو 185 هاونیشتیمانی سووری چوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 10 هه‌زارو و900 له‌و كۆچبه‌رانه بە رێگەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست، 5 هه‌زارو 152 کۆچبەر بە رێگەی دەریای نێوەڕاست، 4 هەزار و230 کۆچبەریش بە رێگەی وڵاتانی بەڵکاندا کۆچیان بۆ ئەورووپا کردووە.
ئاشكراشی كردووه، كۆچبه‌ره سورییه‌كان لە شەش رێگەوە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپایان داوە. ئاژانسه‌كه باسی لهوشكردووه، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 1176 هاووڵاتیانی عێراقی گەیشتوونەتە ئەوروپا، کە زۆرترینیان بە رێگەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستەوە چوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.