له قه‌ته‌ر خولێكی نوێی دانوستانەکان لەسەر غەززە به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی8ی2024 له دەوحەی پایتەختی قەتەر میوانداری خولی نوێی دانوستانەکان بكرێت، سەبارەت بە غەززە، کە بە گرنگ دادەنرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمته‌كان.
دانوستانه‌كان بە بەشداری نوێنەرانی ئەمه‌ریکا و قەتەر و میسر و ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس لە بەیاننامەیەکدا بۆ سکای نیوز ڕایگەیاندووە، دانوستان لەسەر ئەوە ناکاتەوە کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون، هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد، كه خۆی له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌دزێته‌وه.
لای خۆشیانه‌وه ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، داوایان لە هەموو لایەنەکان کرد، دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە تێک نەدەن.
بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان و هەڵسوکەوتەکان لە خولەکانی پێشوودا، سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كان بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل، شاندێکی باڵای بۆ دەوحە ڕه‌وانه‌كرد و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێدان.
جێی ئاماژه‌یه، ئیدارەی ئەمه‌ریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵەکانی چڕتر کردووەتەوە و پێی وایە هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی لایه‌نه‌كان ڕێگری لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بکات، ئەمەش دوای نزیکەی 10 مانگ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.