وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە ئەنقەڕە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا چەندین بابەتی گرینگی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ بكەن.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "بەسەردانێكی فەرمی گەیشتینە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا".
لە سەردانەكەدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق بەشدارن.
فوئاد حوسێن راشیگەیاند "لەو سەردانەدا چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەبێت".
راشیگەیاند "لەو سەردانەدا چەندین بابەتی جێی بایەخی هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەین لەسەرووی هەموویانەوە بابەتی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ هاوكاری و هەماهەنگییەكان بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات".
وصلنا العاصمة #التركية #أنقرة لعقد عدد من اللقاءات الهامة، ومن بينها لقاء مع الصديق وزير الخارجية السيد @HakanFidan سنبحث عددًا من القضايا ذات الاهتمام المشترك، وعلى رأسها الجانب #الأمني ومكافحة #الإرهاب، بالإضافة إلى تعزيز التعاون والتنسيق بما يصب في مصلحة بلدينا. pic.twitter.com/oYo45iZLm8
— Fuad Hussein | فؤاد حسين (@Fuad_Husseein) August 14, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.