سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد.
سەرچاوەكە بۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) قسەی كردووە و گوتوویەتی "وەزارەتی دارایی عێراق سبەی پێنجشەممە پارەی تەواوی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت كە بڕەكەی نزیكەی تریلیۆنێك دینارە".
هەروەها گوتوویەتی "ئەو پارەیەی دەنێردرێ بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەكانە".
سەرچاوەكە جەختیشی كردۆتەوە كە بڕیاردراوە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەم مانگە دواناكەوێت و ئەویش سبەی پێنجشممە بنێردرێ".
ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای گەیشتنی بڕە پارەكە، چاوەڕوان دەكرێ رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.