Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:36

روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی داخستنی پەخشی چەند كەناڵێكی تەلەفزیۆن بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتی كردەوە پەخشی هیچ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ناوخۆیان داخستبێت، جەختیشی كردەوە كە ئەگەر هەر كەناڵێك گرفتی هەبێت با پەیوەندییان پێوە بكات.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه‌."

هەروەها هاتووە "بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه‌، وه‌كو وه‌زاره‌ت داوامان له‌ كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردنه‌وه‌ كردووه‌، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات".

راشیگەیاند "هه‌ر كه‌ناڵێك له‌ ئێسته‌دا گه‌ر په‌خشه‌كه‌ی له‌ سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێ، دیاره‌ مۆڵه‌تی نییه،‌ یان مۆڵه‌تی نه‌بووه"‌.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان جەختیشی كردەوە "گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك مۆڵه‌تی هه‌یه‌ و گرفتی یاسایی نییه‌، با په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.