دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق ئاشكرای كرد كە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین بەڕێوەیە و سبەی پێنجشەممە دەگات، هۆشداریشی دایە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە چوونە دەرەوە و بەركەوتنی راستەوخۆی خۆر.
دەستەكە رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین دەگاتە عێراق و پێشبینی دەكرێ لە هەندێ ناوچەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور پلەی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
راشیگەیاند: شەپۆڵە گەرماكە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدووربگرن لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر و ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویستیش نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئامۆژگاریشی كردن لە رۆژانی هاتنی شەپۆڵە گەرماكەدا ئاو و شلەمەنی زیاتر بخۆنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.