Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:31

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا دەكات

کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/8/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ  ستێڤ بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده ‌بوو،  نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى پێشووى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ئه‌ويش لاى خۆيه‌وه سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

له‌ ديداره‌كه‌دا  كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌يمانيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه‌ و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ ب

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.