Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:52

كۆمیسیۆن: هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن جێ به‌جێ كردووه‌

کوردستان TV
100%


شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش دا، دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ گرفتێک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دروست نەبووە و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت کە كه‌ 20ی 10ی ئه‌مساڵ دیاریکراوە. 

جەختیشی کردەوە هەموو هاوکارییەک پێشکەسی کۆمیسیۆن دەکەن. 

 له‌لای خۆیه‌وه‌ش دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ولێرین و له‌گه‌ڵ نێرده‌ی وڵاتانیش كۆبووینه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌كاریان نیشانداوه‌ بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و گووتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ ئێمه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ببه‌ین. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.