Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:27

پنتاگۆن: ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە و ئەمریکا ئامادەی ئەگەری هێرشی ئێرانە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڵاویکردەوە کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا ئامادەی ئەگەری هەر هێرشێکی ئێرانە.

گوتەبێژی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

ڕایدەر باسی لەوە کرد کە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە، لەبەرئەوە وەزیری بەرگری، لیۆد ئۆستن فەرمانی کردووە بە ناردنی چەک و تەقەمەنی زیاتری بەرگریی بۆ ناوچەکە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا ئێران بەرپەرچی ئیسرائیل بداتەوە یان نا، ڕایدەر ڕایگەیاند: "بێگومان ئەگەری هەیە".

گوتیشی: جگە لەوەی کە دەڵێم (ئەگەری هێرشەکەمان) بە جددی وەرگرتووە. هەوڵ نادەم پێشبینی بکەم کەی هێرشەکە دەکەن، لەبەرئەوە لە ئامادەباشییدا دەبین و ئامادەین.

پاتریک ڕایدەر دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا خوازیاری هێورکردنەوەی ڕەوشەکە و، پاراستنی هێزەکانی و پشتیوانیکردنە لە ئیسرائیل.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.