Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:28

ئێران کاردانەوەی بەرامبەر ئەو وڵاتە ئەورووپیانە نیشاندا کە داوا دەکەن وەڵامی ئیسرائیل نەداتەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی ڕاگەیاندراوی هاوبەشی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسای بە هەوڵێکی "لووتبەرزانە" ناوزەند کرد، کە تیایدا داوای لێدەکەن بەرپەرچی ئیسرائیل نەداتەوە.

بەپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران IRNA، کەنعانی وەڵامی ئەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەی دایەوە کە سێ وڵاتی ئەورووپا بڵاویانکردەوە.

کەنعانی ڕایگەیاند: ئێران پێداگرە لە بەرگریی کردن لە ئاسایشی نیشتمانیی. لە کاتێکدا پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا هەوڵبدەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل ئەو تاوانانەی جەنگ و کۆمەڵکوژییەی دەرهەق بە گەلی فەڵەستین پەیڕەوی دەکات ڕابگرێت، بەڵام پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکەن.

کەنعانی باسی لەوە کرد بانگەوازی ئەو سێ وڵاتە کە داوا دەکەن ئێران واز لە بەکارهێنانی مافە ڕەواکانی بێنێت هەوڵێکی لووتبەرزانەیە کە لەگەڵ سیاسەت و یاسایی نێودەوڵەتییدا ناگونجێت، ئەم جۆرە هەوڵانە جگە لەوەی بوێری دەدەنە ئیسرائیل کە لە ناوچەکەدا بە ئاشکرا تاوانی تیرۆر و ئەنجام بدات، بەکەڵکی هیچی دیکە نایەت.

گوتیشی: ئەگەر ئەو وڵاتانەی ناویان هاتووە (بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا) بەڕاستی ئاشتیی و سەقامگیرییان لە ناوچەکە دەوێت، پێویستە بە ڕەهایی دژی شەڕانگێزیی و سەرکێشی ڕژێمی جیاکار و ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بوەستنەوە. پێویستە دەستبەجێ جەنگ دژی غەززە، کوشتاری گەل و  ئافره‌تان و منداڵی بێ بەرگریی فەڵەستین کە بەشێوەیەکی دڕندانە ئەنجام دەدرێت، ڕابگیرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.