وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهێنێت، هەوکردنی جگەری جۆری B هەوکردنێکی ڤایرۆسییە کە جگەر دەکاتە ئامانج و دەکرێت هەوکردنەکە کورتخایەن بێت یان درێژخایەن.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، لە حاڵەتە کورتخایەنەکاندا لەوانەیە نەخۆشەکە هیچ نیشانەیەکی نەبێت، یاخوود هەندێک نیشانەی سووکی هەبێت وەکو زەردوویی (زەردبوونی پێست و چاو)، ماندوێتی، سکچوون و ئازاری سک. لە کاتێکدا زۆرێک لە نەخۆشەکان لە ماوەیەکی کورتخایەندا چاکدەبنەوە، بەڵام دەکرێ هەندێکجار نەخۆشییەکە درێژەبخایەنێت و نەخۆشەکە تووشی ئاڵۆزی توندتر بێت وەک بە بەمۆمبوونی جگەر (Cirrhosis) و شێرپەنجەی جگەر کە دەکرێت هۆکاری کوشندە بن.
وهزارهتی تهندروستی ئهوهشی خستووهتهڕوو كه ڤایرۆسی هەوکردنی جگەری جۆری B بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ خوێن و شلەی جەستەی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە. ئەمەش دەکرێت لە ڕێگەی گواستنەوەی دایکەوە بۆ منداڵ لە کاتی منداڵبوون، جووتبوونی سێکسی بێ پارێز، دووبارە بەکارهێنانەوەی سرنج و دەرزی پیسبوو، یان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی دەرزی یان کەلوپەلی تری ماددە هۆشبەرەکانەوە رووبدات.
له كۆتاییدا وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، خۆشبەختانە پێکوتە (ڤاکسین)ی سەلامەت و کاریگەر بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە هەوکردنی جگەری جۆری B بەردەستە. هەروەها پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی دیکە بگرێنە بەر کە بریتین لە ئەنجامدانی سێکسی پارێزراو، دوورکەوتنەوە لە دووبارە بەکارهێنانەوەی سرنج و دەرزی، و راگرتنی پاکوخاوێنی دروست، بەتایبەتی دەستشۆردن دوای هەر بەرکەوتنێک لەگەڵ خوێن یان شلەی جەستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.