Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:29

ترەمپ: 5ی تشرینی دووەم دەبێت بە گرنگترین ڕۆژ لە مێژووی ئەمریکادا

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند، 5ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەیە، دەبێت بە گرنگترین ڕۆژ لە مێژووی ئەمریکادا.

دوێنێ دووشەممە، گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و بەڕێوەبەری باڵای تێسلا و سپەیس ئێکس، ئیلۆن ماسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەڕێوەچوو کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی بەشداربووی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە، تیایدا ئامادەی بوون.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی گفتوگۆکەدا، ئاماژەی بەوەدا کە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، کامالا ھاریس لە ڕووی سیاسییەوە کەمتر لێھاتووترە بەراورد بە جۆ بایدن و گوتی: 5ی مانگی تشرینی دووەم کە ڕۆژی بەڕیوەچوونی گرنگترین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە، دەبێت بە گرنگترین ڕۆژ لە مێژووی ئەمریکادا.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر خۆی سەرۆکی ئەمریکا بووایە، ھێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ھەروەھا جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا ڕوویان نەدەدا.

باسی لەوەش کرد کە دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە ئاراستەی باش ناڕوات و گوتی: ئەگەر دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەگەری ھەیە ببێتە مایەی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی سێیەم.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.