حووسییەکان لە یەمەن، پێکھێنانی حکوومەتی نوێیان ڕاگەیاند کە لەسەر ئاستی نێودەولەتییدا دانی پێدا نەنراوە.
حکوومەتە نوێیەکەی حووسییەکان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد غالب ڕەھوی پێکھێنراوە کە 22 وەزیر لەخۆدەگرێت.
ڕۆژی 10ی ئەم مانگە حووسییەکان، ئەحمەد غالب ڕەھوی وەک سەرۆکی نوێی حکوومەتەکەیان لە شوێنی عەبدولعەزیز بن حەبتور دەست نیشان کرد.
ھەروەھا ئەحمەد غالب ڕەھوی، لەلایەن حووسییەکانەوە ڕاسپێردرا لەوەی حکوومەتی نوێی لەژێر ناوی "گۆڕانکاریی و بنیاتنان"، پێکبھێنێت.
ئاژانسی ھەواڵیی "سەبا" سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە دوێنێ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی سەربە حووسییەکان، مەھدی مەشات، بڕیارێکی بۆ پێکھێنانی "گۆڕانکاریی و بنیاتنان" دەرکردووە.
ئەمەش لە کاتێكدا، ھیچ کام لەو حکوومەتانەی کە لە دوای ساڵی 2014وە تا ئێستا، لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن پێکھێنراون، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدا نەنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.