Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:27

دوای تەنیا دوو هەفتە.. محەمەد جەواد زەریف لە حكوومەتەكەی مەسعوود پزیشكیان كشایەوە

کوردستان TV
100%

دوای تەنیا دوو هەفتە لە دیاریكردنی وەك جێگری سەرۆك كۆماری ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حكوومەتەكەی مەسعوود پزیشكیان راگەیاند.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئێران، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد جەواد زەریف بوونی كێشە و بۆچوونی جیاواز بووە لە دیاریكردنی تیمی وەزاری حكوومەتەكەی مەسعوود پزیشكیان.

زەریف لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەدا نووسیویەتی "هیوای سەركەوتن بۆ سەرۆك مەسعوود پزیشكیان و تیمی حكوومەتەكەی دەخوازم".

هەروەها نووسیویەتی "دەگەڕێمەوە سەر كارەكەم لە زانكۆ و داوای لێوردنیش لە گەلی ئێران دەكەم لەبەرامبەر بەردەوام نەبوونم لە كاركردن لە سیاسەتی ناوخۆدا.

ئاماژەی بەوەش داوە كە "چەند جارێكی دیكەش گوتوومە مافی سەرۆكە لە دیاریكردنی ئەندامانی حكوومەتەكەی، داوای لێبوردنیش لە گەنج و لاو و ئافرەتان دەكەم كە نەمتوانی بەڵێنەكەم بهێنمە دی لە هێنانەپێشەوەیان بەشێوەیەكی گونجاو.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تەنیا دوو هەفتە بەر لە ئێستا، مەسعوود پزیشكیان بەفەرمی محەمەد جەواد زەریفی وەك جێگری خۆی لە سەرۆكایەتی كۆماری ئێران دیاری كردبوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.