وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاریی تهواویان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق كردووه و ئاشكراشی كرد، کۆتایی ئەم مانگە دەست بە پێدانی ژمارە بە خانوو و باڵەخانەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەکەن.
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بڕیاره لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، دەست بەپێدانی ژمارە بە خانوو و باڵەخانە و دامەزراوەکان لەسەرتاسەری عێراق دەکەن .
ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی ژمارەدانەکە لە سی و یهكی ئهم مانگهوه دەست پێدەکات و تاكوو مانگی 10ی ئهمساڵ بەردەوام دەبێت.
پێشتر وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لە ماوەی 24 کاتژمێر رادەگەیەنرێت و ئەنجامی کۆتاییش کە تەواوی وردەکارییەکان لەخۆدەگرێت، نزیکەی3 مانگ دەخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.