Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:58

گەنجێك لەنێو ئاوی رووباری شین خنكا

کوردستان TV
100%

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لەنێو ئاوی رووباری شین لە شارەدێی شیلادزێ خنكا.

گەنجەكە لەگەڵ برایەكی و چەند هاوڕێیەكی بە مەبەستی گەشتكردن چووبوونە ناوچەی گەشتیاری ئاوی رووباری شین لە شارەدێی شیلادزێ.

گەنجەكە كە خەڵكی كۆیەیە و دانیشتووی شاری هەولێرە، لەكاتی ئەنجامدانی مەلەدا خنكاوە، هەروەها براكەشی كە هەولی رزگاركردنی داوە، ئەویش لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە مردن رزگاركراوە و لەنێو ئاو دەرهێنراوە.

شیلادزێ / بەشار عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.