Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:19

بڕیارەكەی مەسرور بارزانی بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر بەشێك لە شوێنەكان وەك چیشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەموونخانە و نانەواخانە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، ئەمڕۆ چوارشەممە رێنمایی هەڵگرتنی باجی لەسەر بەشێك لە شوێنەكانی دەركرد.

بەگوێرەی رێنماییەكە باج لەسەر چیشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەموونخانە و نانەواخانەكان هەڵگیرا.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە فەرمانەكە لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیارەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

ئەمەی خوارەوە وێنەی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە لەبارەی هەڵگرتنی باج:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.