وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوتابیانی پۆلی 12 به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ئاگادارده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه، ئاگادارى سەرجەم قوتابیانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (17ی8ی2024) کاتژمێر (7:30)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2023-2024)خولی دووەم.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
لینكی ڕاگه‌یه‌ندراو:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.