Erbil 15°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:01

د. ده‌شتی دزه‌یی: دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانمان و تەندروستیی کوردستان زۆر باش بووە

کوردستان TV
100%

پرۆفیسۆر د. ده‌شتی دزه‌یی و پزیشكی پێشه‌نگ و دێرینی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، پێشتر بۆ چه‌ندین پشكنین و چاره‌سه‌ر نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌ بووه‌ته‌وه‌ و هه‌موو شتێك لێره‌ به‌رده‌سته‌.

لە کۆبوونه‌وه‌ی سەرجەم نەخۆشخانەکانی کوردستان، د. دەشتی دزەیی ڕایگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان متمانەیان بە نەخۆشخانەکانی خۆمان زیاتر هەبێت و دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانمان و تەندروستیی کوردستان زۆر باش بووە.

گوتیشی، پێشتر چەندین پشکنین و چارەسەر و نەشتەرگەری هەبوو لێرە نەدەکرا و دەبووایە نەخۆش ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکەین، بەڵام ئێستا هەمووی بەردەستە و بە پێچەوانەوە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش هەیە لە دەرەوە و لە ئەوروپا و وڵاتان دێنەوە پشکنین و چارەسەری و نەشتەرگەری له‌ كوردستان دەکەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.