ئامارێكی نوێی قوربانییان لە ئەنجامی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباڕ بڵاوكرایەوە.
بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر بنكەی عەین ئەسەد، 5 سەربازی ئەمەریكی بریندار بوون.
راشیگەیاند: جگە لەو 5 سەربازە، دوو هاووڵاتی دیكەی ئەمەریكی بریندار بوون كە لە بنكە سەربازییەكەدا كاریان دەكرد.
شەوی رابردوو هەر دوای هێرشەكە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە نزیك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەدا گرت كە هێرشەكەی پێ ئەنجامدرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.