Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:44

گەنجێك لە كاتی مەلەكردن لە زێی گەورە خنكا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە گەنجێك كە قوتابی زانكۆ بووە، لە كاتی ئەنجامدانی مەلەدا لەنێو ئاوی زێی گەورە لە شارۆچكەی خەبات خنكا.

رووداوەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و ئەو گەنجەی خنكاوە ناوی (زێدان لەتیف)ـە كە دانیشتووی شارەدێی كەورگۆسكە.

زێدان پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی بۆ مەلەكردن چووەتە ناو گۆمێك لە زێی گەورە لە شارۆچكەی خەبات.

لە كاتی ئەنجامدانی مەلەدا و لە شوێنێكی كارگەكانی چەولم، بەداخەوە زێدانی گەنج خنكاوە.

دوای رووداوكەش، هاوڕێكانی تەرمی زێدانی هاوڕێیان لەنێو ئاوی زێی گەورە دەرهێناوە.

خەبات / سالار نامیق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.