Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:23

دادگای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پەکەکەوه‌ سێ پارتی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

     
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پەکەکەوە، سێ پارتی لە عێراق هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا بارەگاکانیان دابخرێن و دەست بەسەر داراییاندا دابگیرێت.

 دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەوە، سێ پارتی لە عێراق هەڵوەشاندەوە كه‌ بریتین له‌ (پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی، پارتی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان/ تەڤگەری ئازادی).

 ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، لەسەر داوایەکی فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی دادوەر حەسەن فوئاد و ئەندامێتی هەردوو دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف و رەمەزان حەسەن عەبید بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و سێ پارته‌ پێشتر کۆبووه‌ته‌وه‌. 

ئاشكراش كراوه‌، وردبینییان لە دۆسیەکانی ئەو پارتانەدا کردووە، لەسەر بنەمای زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق کە زانیارییەکانیان لەسەر ئەو پارتانە پشتڕاست کردووەتەوە، بەو تۆمەتەی ئەوانە پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی قەدەخەکراو هەیە، هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشیی نەتەوەیی عێراقی.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ پێی ماده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، نابێت پارتە سیاسییەکان پەیوەندیی رێکخراوەیی، یاخود داراییان لەگەڵ هیچ لایەنێکی ناعێراقیدا هەبێت، یان ئاراستەی هیچ دەوڵەتێک، یان لایەنێکی دەرەکی بێت، نابێت هاوکاریی پارتێکی سیاسی بکات، کە دەوڵەت قەدەخەی کردووە، یا ئەجێندای وڵاتێکی دیکە جێبەجێ بکات، بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق. 

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشانەوەی هەریەک لەو پارتە سیاسییانە و داخستی بارەگاکان و دەستبەرداگردنی داراییان. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.