Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 17:59

له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون

کوردستان TV
100%


گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە هاژه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار گرته‌ئه‌ستۆ.

 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار شه‌وی ڕابردوو به‌ دوو هاژه‌ك كرایه‌ ئامانج. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، له‌ هێرشه‌ هاژه‌كێكه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د لانیکەم پێنج سەربازی ئەمه‌ریکی برینداربوون.

 ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی چوار چەکداری میلیشیاكان هات لە بۆردومانێكی ئەمه‌ریکادا له‌ عێراق. بنکەى عەین ئەسەد لە پارێزگای ئه‌نباره‌ و سه‌د و هه‌شتا کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەغدای پایته‌خته‌وه‌ دوورە، ئه‌و بنکەیه‌ چەندینجار لەلایەن گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق، به‌ هاژه‌ك و درۆن كراوه‌ته‌ ئامانج. 

هه‌روه‌ها له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر له‌ 170جار هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنکە و هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.