پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كە دووبارە دكتۆر سوهەیبیان دەستگیركردۆتەوە بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان و خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دووبارە (دکتۆر سوهەیب)یان بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی دەستگیر کردەوە.
راشیگەیاند: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرابوو، دواتر بە دەستەبەری (کەفالە) ئازاد کرابوو، دووبارە دەستی بە هەڕەشەکردن لە ئافرەتان کردبووەوە و هەروەها خۆی وەکو پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو.
هەروەها رایگەیاند: دكتۆر سوهەیب ئافرەتانی هەڵدەخەڵەتاند و وێنە و ڤیدیۆی دەگرتن و هەڕەشەی لێ دەکردن.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی ئەنجامدانی ئەم تاوانانەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دووبارە لەلایەن هێزەکانمان دكتۆر سوهەیب دەستگیر کرایەوە و ڕادەستی دادگا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.