رووداوێكی ناخهەژێن لە پارێزگای دیوانییە رووی دا و كەسێك دوای خواردنەوەی مەشڕوبات (كهوول)، هاوڕێیەكی خۆی فڕێ دەداتە ناو رووبار و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە بڵاوی كردەوە: هێزەكانمان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە شەوی رابردوو هەڵسابوو بە خنكاندنی هاوڕێیەكی خۆی لەنێو رووبارەوە.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە رووداوەكەی بەمشێوەیە خستەڕوو: شەوی رابروو كەسێك هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوڕێیەكی خۆی گەیاند بنكەیەكی پۆلیس و گوتبووی دوای خواردنەوەی مەشڕوبات كەوتۆتە نێو رووبارەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان دەركەوت هەردوو هاوڕێكە دوای خواردنەوەی كهوول، بووەتە شەڕیان و خنكاوەكە ویستوویەتی بە ئامێری كەتەر پەلاماری هاوڕێكەی دیكەی بدات، ئەویش پاڵی پێوە ناوە و كەوتۆتنە نێو رووبارەوە و خنكاوە.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
وێنە: ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە كوشتنی هاوڕێكەی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.