بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك رایگەیاند كە بەم نزیكانە بەشەخۆراكی سەبەتەش شەشەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و بۆ ئەم مانگەش برنج زیادكراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی شەشەمی ساڵی 2024، ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکەینەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 6/8/2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکـــی هـــەولێر بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیمکـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی 7/2024 .
بنکەکانی ناوشار بریتین لە (201 + 202).
بەگوێرەی ئەو ماددانەی كە بڵاوكراوەتەوە بۆ دابەشكردن، ماددەی برنج بۆ ئەم مانگە زیادكراوە و بۆ هەر تاكێك كراوەتە 3 كیلۆ گرام.
بەشەخۆراکی وەجبەی شەشەم پێکهاتووە لــــــە :
1- زیت الدار --------- 1 لیتر (920 گم)
2- شەکر --------- 1 کگم.
3- نیسک ------- 1 کگم ( یەک کیلۆ)
4 - بـرنج ---------- ۳ کگم.
5- دۆشاوی تەماتەی--- 400 گم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.