له هێرشهكهی هەفتەی رابردووی ئەمریكییەكان بۆ سەر ناوچەی جەرف ئەلسەخڕ له عێراق سەركردەیەكی سەربازیی حووسییەكانی یەمەن كوژراوه.
سهرچاوهیكی ئهمنی ئاگادار به میدیا عێراقییهكانی راگهیاندووه، له هێرشهكهی هەفتەی رابردووی ئەمریكییەكان بۆ سەر ناوچەی جەرف ئەلسەخڕی پارێزگای بابلی عێراق سەركردەیەكی سەربازیی حووسییەكانی یەمەن كوژراوه.
سهرچاوهكه ئهوهشی خستوهتهڕوو لهبارهی چۆنییهتی دزهكردن و بڵاو بوونهوی ئهو ههواڵه لێكۆڵینەوەیەكی نهێنی دەستی پێكردووە .
ئهوه له كاتێكدایه شهوی رابردوو ئاژانسی مەشرق نیوزی ئێرانی ئاشكرایكرد، سەركردەیەكی سەربازیی حووسییەكانی یەمەن بەناوی حوسێن عەبدوڵا مەستوور ئەلشەعبەل لە ئەنجامی بۆردومانەكەی هەفتەی رابردووی ئەمریكییەكان بۆ سەر ناوچەی جەرف ئەلسەخڕی پارێزگای بابلی عێراق، كوژراوە.
سەرچاوەكە روونیشی كردووەتەوە: هێزە ئەمنییەكانی عێراق دڵنیان لەوەی ئەو ئاژانسە ئێرانییە بەبێ ئاگاداریی دەسەڵاتدارانی ئێران هەواڵێكی وەها هەستیار بڵاو ناكاتەوە، بۆیە بەدوای ئەوەوەن كە ئاخۆ ئەگەر سەركردەی سەربازیی حووسییەكانی یەمەن لە بابلی عێراق كوژرابێت، چۆن ئەو سەركردەیە هاتووەتە عێراق و چ ئهركێكی بووه و بە چ نیازێك لەگەڵ گروپه چهكدارهكانی حەشدی شەعبییدا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.