دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمی كەسێكی بە ڕەگەز تورك لە رووباری خابوور دۆزرایەوە، پۆلیسی زاخۆ دەڵێت لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی دەكەن.
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆ تەرمی كەسێكی تورك بەناوی (ھ. ی) لەنێو رووباری خابوور لە نزیك گوندی هێتیانێ لە شارەدێی رزگاری دۆزرایەوە.
راشیگەیاند: ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی رزگاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكە گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادی زاخۆ.
پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش دا كە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی كەسەكە دەستپێكردووە كە پێدەچێت ماوەیەكی زۆرە گیانی لەدەستدابێت و تەرمەكەی كۆن بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.