بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگهیهندراوێكی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكردهوه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، لە یادی دەساڵەی كارەساتی شنگالدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا فرمێسكی تیمساحی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە ڕشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبیەكانی خۆی بقۆزێتەوە و ڕاستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت.
بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، هەموو خەڵكی كوردستان و تێكۆشەر و خەباتگێڕان و هێزی هاوپەیمانان شاهیدی ئەوەن، كە ئەوەی لە شنگالدا خوێن و قوربانی و زیانی دا پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە حوزنێكی گەورەی نیشتیمانی وەك كارەساتی شنگال، پارتی وەك هەمووجار بە تەنیا مایەوە و بەتەنیا شانی دایە بەر بەرپرسیارێتی، چ لە پەنادانی ئاوارەكان، چ لە ڕزگاركردنی ڕفێندراوەكان و هەروەها ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە دەستی داعش.
راشیدهگهیهنن، جیهان شاهیدە پێشمەرگەی پارتی چۆن بەرگریی کردووە و چۆن ئەفسانەی داعشی شکاندووە. مێژوویەکی زۆر کۆن نیە، گەلی کوردستان باش لەیادیەتی بۆ تۆماركردنی داستانی گەورە لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی سەددی موسڵ و ئازادكردنی ڕەبیعە و ئازادكردنی زووماڕ و شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و دواجاریش ڕزگاركردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سەدان شەهید و برینداری بەخشی و ماوەی دووساڵ سەرۆك بارزانی خۆی لە بەرەكانی شەڕ مایەوە و هەتا شنگال ئازاد نەكرا، نەگەڕایەوە. سەرۆك بارزانی ئەو بەڵێنەی گەیاندەسەر، كە بە بابەشێخ و ئێزدیەكانی دابوو، كە ئێزدخان دەمێنێ و سەری داعش دەبێ بكەوێتە ژێر پێی ڕۆڵەكانی كوردی ئێزدی.
له كۆتاییدا بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت، لێرەدا ڕایدەگەیێنین موزایەدات و ڕشتنی فرمێسكی تیمساح بۆ ئێزدیەكان و چەواشەكاری هیچ لە وێنەی ڕاستییەكان ناگۆڕێت، بە تایبەت کە ئەو موزایەداتە لەلایەن ناپاک و کاڵفامەکانەوە بێت. وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە ئەوەی لە خەمی شنگالە و خاوەنی شنگالە و ئاوێتەیە لەگەڵ ژان و ئازاری خوشك و برایانی ئێزدی تەنیا پارتی بووە و هەر پارتی دەمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.