Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:15

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویسته‌ له‌م هەفتەیەدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلا بكرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایده‌گه‌ێنێت، پێویسته‌ له‌م هەفتەیەدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بكرێته‌وه‌.

 چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات، لەم هەفتەیەدا هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان چڕ دەکرێنەوە و ئەگەر سوننەکانیش ڕێکنەکەون، پۆستەکە بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە.

 هێزە سیاسییەکان لە دوای کۆتاییهاتنی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، بە هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، نەیانتوانیوە سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێرن، لە کاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی بیستی تەمموزی وەک وادەی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە سوننەکان لەسەر ئەم بابەتە دانا.

 هاوكات باسم ئه‌لغرابی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌شره‌قه‌ت قانون، ئاشكرایكرد،  تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی و پەرلەمانی لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە، بۆ دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکییەکانی ناو پێکهاتەی سوننە بەردەوامن و چارەسەرنەکراون، نه‌ له‌ ناوخۆ و نه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها گوتیشی هه‌ركاتێك لایه‌نه‌ سیاسییەکانی ناو پێکهاتەی سوننە، ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو، سەرۆکایەتی ئەنجومەن كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.